به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین جار ئاكسیۆنی ناڕه‌زایه‌تیی له‌دژی هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ئه‌ڕته‌شی فاشیستی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا له شاری “گۆتێنبێرگ” به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ئه‌م ئاكسیۆنه كه له‌ژێر ناوی “پێلاتفۆرمی پشتیوانی له خۆڕاگری ڕۆژئاوا” به‌ڕێوه‌چووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌شداریان كردبوو. شایانی باسه، ئاكسیۆنه‌كه له ناوه‌ندی شاری “گۆتێنبێرگ” به‌ڕێوه‌چووه و له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “پێلاتفۆرمی پشتیوانی له خۆڕاگری ڕۆژئاوا” به‌نیازه ڕۆژی شه‌ممه ٢ی نۆوامبر له سه‌رتاسه‌ری ئۆرووپا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌تر به‌ڕێوه ببات.