کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌”ی نه‌وسوود

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌ی نه‌وسوود 2

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گوڵان، سێ كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانیتاهیر قۆبادی،میلاد قۆبادیوشادمان كه‌ریمیبه‌ هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ سنوورییه‌كانی ڕژیم له‌ به‌رزایه‌كانیهانه‌گه‌رمه‌ڵه‌ی نه‌وسوود به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره‌ خه‌ڵكی گوندیشركانی سه‌ر به‌ شاری نه‌وسوودن كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ فیشه‌كی ساچمه‌یی كراونه‌ته‌ ئامانج و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری پاوه‌ كراون.