کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی  شۆفێران و خانه‌نشینكراوانی “بی.ئاڕ.تی” تاران

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێران و خانه‌نشینكراوانی شیركه‌ت واحدی تاران 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گوڵان، شۆفێرانیبی.ئاڕ.تیشیركه‌تی ئۆتوبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابین كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون و ڕایانگه‌یاند: به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی درۆمان پێده‌ده‌ن و تا گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانمان درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كانمان ده‌ده‌ین.