ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی خاكه‌لێوه، له سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی ئه‌راك، به‌هاباد و كه‌ره‌ج، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٩ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی مه‌عده‌نی “چادورمه‌لوو” له شارستانی “به‌هاباد” به هۆی ڕووداوی هاتووچۆ وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له ده‌ستدا و 19 كرێكاریش به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی له شاری كه‌ره‌ج به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه و له ڕووداوێكی دیكه‌دا له نانه‌واخانه‌یه‌كی شاری ئه‌راك كرێكارێك به هۆی گیرخواردنی ده‌ستی له نێو ماشێنی وه‌ردێنه‌ی به‌رقی، به‌سه‌ختی بریندار بوو.