کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

بەڕێوەچوونی هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی گوندەکانی كوردستان له‌لایه‌ن ژینگه‌پارێزانه‌وه‌

بەڕێوەچوونی هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی گوندەکانی كوردستان له‌لایه‌ن

بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، لە زۆربه‌ی گوندەکانی كوردستان هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و چالاکیی ژینگەیی “نەورۆزانە” بەڕێوە چوو.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە ئاوایییەکانی “نییەر” و “مێراو” لە ناوچەی ژاورۆی شاری سنە و گوندەکانی “نەسڵ“، “شارانی“، “دەرەتفێ“، “یەنگیجە“، “سەردۆش“، “دەرەزیان“،“دەروەران“،“سێفی ژوور“، “لەنجاوا“، “ئیساوڵی“، “سیاناو“، “نێ” و “دەرەناخێ“ی سەر بە شاری مەریوان، بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی، بە درووشمی “نەورۆزانەمان ژینگەیەکی خاوێنە“، هەڵمەتێكی ژینگەپارێزیان بەڕێوە برد. لەو هەڵمەتانەدا خەڵک پاش خاوێنکردنەوەی گونده‌كان، بە نەمام‌چاندن لەنێو ئاوایی و بەڕووچاندن لە شاخەکانی دەوروبەر، پێشوازییان لە نەورۆز کرد.