کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی پێنج پێشمه‌رگه‌ له‌ باشووری كوردستان به‌هۆی هێرشی داعش

گیانله‌ده‌ستدانی پێنج پێشمه‌رگه‌ له‌ باشووری كوردستان به‌هۆی هێرشی

شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی “تەپی تەڵان” لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکانیش، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە گیانیان بختکردووە و چواری دیکەش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو پێشمەرگانەی کە گیانیان بختکردووە هەموویان لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلەدابوون کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە. دوای تەقینەوەی بۆمبەکەش، چەکدارانی داعش چوونەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە و پێشمەرگەیەک کە بریندارببووه‌، فیشەکیان پێوەناوە و کوشتوویانە. شایانی باسه‌ داعش لە ماوەکانی رابردوودا زیاتر لە سێ جار لەو سنوورە هێرشیکردووەتە سەر هێزی پێشمەرگە و قوربانی لێ كه‌وتوه‌ته‌وه‌.