ڕۆژی چوارشپه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و دوو هاووڵاتی به‌لاووچ له ناوچه‌ی “ڕیگان”ی به‌لووچستان، سێ كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم و دوو هاووڵاتی به‌لووچ كۆژران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ده‌شتی “سمسوور”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “ڕێگان”ی به‌لووچستان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو هاووڵاتی به‌لووچ و شه‌ڕ و پێكدادان هاتووه‌ته ئاراوه كه ٢٤ كاتژمێری خایاندووه و پێنج كۆژراو و شه‌ش برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه. له‌و هێرشه هاووڵاتییه‌كی به‌لووچ به ناوی “مه‌لك شه‌هبه‌خش” گیانی له ده‌ست داوه و فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان و جێگره‌كه‌ی به ناوه‌كانی “سه‌رهه‌نگ مێهدی تووسه‌نگ” و ئۆستوار “ئێحسان شیرخانی” كۆژراون و چوار كه‌سی دیكه‌ش له‌و هێزانه بریندار كراون كه ناسناویان ئاشكرا كراوه.