له دوو هێرشی بۆمب رێژكراو له ناوچه‌ی “ده‌شت به‌رچی” كابۆل كه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕوویداوه یه‌ك كه‌س گیانی له ده‌ست دا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ته‌قینه‌وانه له درێژه‌ی زه‌نجیره ته‌قینه‌وه‌كانی ناوچه‌ی شێعه نشینی هه‌زاره‌ی “ده‌شت به‌رچی” كابۆڵ ڕوویداوه و به هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له ده‌ست داوه و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه سێ كه‌سیان ژنن. به دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه گرووپی ئیسلامی داعشی خۆراسان به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ. ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامیه پێشتریش له شاره‌كانی “قه‌نده‌هار” و قۆندووز” هێرشی هاوشێوه‌ی ئه‌نجام دابوو.