ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌رپرسێبكی باڵای ئه‌منییه‌تی یه‌مه‌ن به هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌ی ڕاگه‌یاند: به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆ‌مب له ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی “عه‌ده‌ن”، لانیكه‌م ١٢ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ژماریه‌كی به‌رچاویش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیترز، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆ‌مب ڕێژكراوه‌وه كه سووته‌مه‌نی نه‌و‌تی پێ بووه ئه‌نجام دراوه و هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن، ئه‌و هێرشه هێرشێكی تیرۆریستی بووه. شایانی باسه كه به‌نده‌ری “عه‌ده‌ن” به شوێن داگیركردنی “سه‌نعا” له ساڵی ٢٠١٥وه له لایه‌ن حووسیه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی، وه‌كوو پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی كاتی یه‌مه‌ن دیاریكراوه.