ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی پۆلیسی فه‌ڕانسه هێرشیان كرده سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی جه‌نگه‌ڵ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خێوه‌كانیان و له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران و پۆلیس تیكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
“کەمپی جەنگەڵ” لە شاری سنووری “کاڵە” و لەنێوان فەڕانسا و بریتانیا هەڵکەوتووە و زۆربه‌ی په‌نابه‌رانێك كه ده‌یانه‌وێت خۆیان بگه‌یننه بریتانیا له‌و كه‌مپه ده‌مێننه‌وه تا له ڕێگه‌ی كاناڵی “مانژ” و به شێوه‌ی ده‌ریایی یا زه‌وینی خۆیان بگه‌یننه ئه‌و وڵاته. شایانی باسه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به ده‌یان كه‌س له‌و ڕێگایه گیانیان له ده‌ست داوه.