بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، سه‌ر له بایانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ور، چەتەکانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر گوندی “ڕەشاد” لە ناوچەى “شارەبان” له پارێزگای دیالە و لە ئەنجامدا ١٢ کەس کوژراون و ١٥ کەسیش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربەی قوربانیەکان هاووڵاتی مەدەنین و چه‌كدارانی داعش دوای ئەو کۆمەڵکوژیە توانیویانە هەڵبێن. “مستەفا کازمی” سەرۆک وەزیرانی عێراق لە توێتێکدا ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان بۆ له ناوبردنی شانه نووستووه‌كانی داعش دەستیپێکردووە.