به دوای ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژرادنه‌كان و شكست هێنانی گرووپه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان كرد به ناڕه‌زایه‌تی له شاره‌كانی “به‌سره” و “به‌غداد” و شه‌قامه سه‌ركییه‌كانی ئه‌و دوو شاره‌یان داخست.
به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژرادنه‌كانی پاڕله‌مانی عێراق، “هادی عامری” سه‌رۆكی ئێتلافی “فه‌تح” له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاكامه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه په‌سه‌ند ناكات. له لایه‌كی دیكه‌وه “حه‌یده‌ر عبادی” سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی “نه‌سر”یش ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژرادنه‌كانی ڕه‌ت كرده‌وه و خوازیاری سه‌ر له‌نوێ ژماردنی ده‌نگه‌كان بوو.