شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی پاكستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی قۆربانیانی پێكدادانی دوو قه‌تار له‌م وڵاته گه‌یشتووته ٦٣ كه‌س و به‌سه‌دان كه‌سیش بریندارن.
ئەم ڕووداوه سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی جۆزەردان، له باشووری پاكستان ڕوویدا. به وته‌ی کاربەدەستانی پاکستانی، ئه‌م دوو قه‌تاره پتر له هه‌زارو ١٠٠ سه‌رنشینی بووه و عه‌مه‌لیاتی ڕزگار كردنی برینداره‌كان هێشتا به‌رده‌وامه، جێی ئاماژه‌یه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه‌كه ڕێژه‌ی قۆربانیان بچێته سه‌ره‌وه.