پارله‌مانی دانمارك ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان یاسایه‌كی په‌سند كرد كه به ده‌وڵه‌ت ئیمكانی ئه‌وه ده‌دات تا په‌ناخوازان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئۆرووپا و یان وڵاتی خۆیان ڕاگوێزن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پارله‌مانی دانمارك به له‌به‌رچاو نه‌گرتنی خواست و داواكاریی كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده غه‌یره ده‌وڵه‌تییه‌كانی داكۆكیكاری مافی په‌ناخوازان، به‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌نگی داوه. ٧٠ نوێنه‌ری پارله‌مانی دانمارك به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌نگی ئه‌رێنییان داوه. شایانی باسه، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ڕێگه به ده‌وڵه‌تی دانمارك ده‌دات تا په‌ناخوازانێك كه ده‌چنه خاكی ئه‌م وڵاته‌وه بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆرووپا بنێرێت و به‌مجۆره دۆسییه‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانه یان له وڵاتی سێهه‌مدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و یان ڕاسته‌وخۆ ئه‌م كه‌سانه ده‌نێردرێنه‌وه بۆ وڵاتێك كه لێوه‌ی هاتوون.