کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

ناڕەزایەتی پەناخوازانی میانماری بە نێشتەجێ کردنیان لە دووڕگەیەکی دوورکەوتووی بەنگلادیش

اعتراض روهینگیایی‌ها به اسکان خود در یک جزیره دورافتاده بنگلادش

رۆژی دووشەممە 10ی مانگی جۆزەردان، بە هەزاران کەس لە پەناخوازانی ڕووهینگیایی خەڵکی میانمار، بە نیشتەجێ کرانیان لە دووڕگەیەکی دوورکەوتووی بەنگلادیش ناڕەزایەتییان دەربڕی.

پەناخوازانی ڕووهینگیایی کە لە چنگ ئەرتەشی میانمار رزگاڕییان بووە و پەنایان بۆ بەنگلادیش بردووە، بە نێشتەجێ کرانیان لە دووڕگەیەکی دوورکەوتووی بەنگلادیش کە لە ژێر مەترسی لافاو دایە، ناڕەزایەتییان دەربڕی. پەناخوازانی رووهینگیایی لە ساڵی 2017وە ئاوارەی بەنگلادیش بوون و زیاد لە یەک میلیۆن کەس دەبن و تا ئێستا چارەنووسێکی نادیاریان هەیە.