کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی دەرکراوی  شیرکەتی “بڵاو کردنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان” لە ماهشەهر

تجمع کارگران اخراج شده پخش فرآورده‌های نفتی ماهشهر

رۆژی دووشەممە 10ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی “بڵاو کردنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان” لە ماهشەهر لە ناڕەزایەتی بە دەرکارانیان و بە خواستی گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی بێکار کراو کە زۆریان خۆجێین و زیاد لە 4 ساڵ پێشینەی کاریشیان هەیە بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئەنباری نەوتی ماهشەهر ناڕەزایەتی خۆیان بە دەرکرانیان دەربڕی و خوازیاری گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان بوون. شایانی باسە کرێکارانی له‌سه‌ر كاریش بۆ هاوپشتی لە گەڵ کرێکارانی دەرکراو  و پشتیوانی بۆ گەرانەوەیان بۆ سەر کار، چەند کاتژمێر مانیان گرت و دەستیان لە کار کێشایەوە.