کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی کارمەندان و خانەنشین کراوانی نەخۆشخانەی “خومەینی” لە ئەلبۆرز

اعتراض کارکنان و بازنشستگان بیمارستان خمینی البرز

رۆژی سێشەممە 4ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کارمەندان و خانەنشین کراوانی نەخۆشخانەی “خومەینی” لە ئەلبۆرز لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوە.

کارمەندانی نەخۆشخانەی “خومەینی” لە ئەلبۆرز چەندین مانگ حەقدەستی دواخراویان هەیە و ئەوەی پێشیان دەدرێ نیوە چڵە. هەروەها خانەنشین کراوانی ئەو نەخۆشخانەیەش مافی خانەنشین کراوییان بە “چەک” پێدەدرێ کە بەشێکی زۆری “چەکی” بەتاڵ بووە. کارمەندان و خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی “هەمیاری و شارەدارییەکانی” ئوستانی ئەلبۆرز خوازیاری پێڕاگەیشتنی خواستەکانیان بوون.