رۆژی سێشەممە 4ی مانگی جۆزەردان، خانەنشینکراوانی کارخانەی “پارس مێتاڵ” لە ناڕەزایەتی بە بەڵێن شکێنییەکانی خاوەنکار، کۆبوونەوە.
کۆمەڵێک لە کرێکارانی “پارس مێتاڵ” کە ئیستا خانەنشین کراوان، هێشتا حەقدەستی دواخراوایان پێنەدراوە، خاون کار بە دانوستان لە گەڵ بانکی “مێهری ئیقتساد” بەڵێنی ئەوەی پێدابوون کە بڕێک لە حەقدەستە دواخراوەکان بە شێوازی وەرگرتنی وام، قەربوو دەکرێتەوە کە ئەو بەڵێنەش بەکردەوە دەرنههاتووە. خانەنشینکراوانی کارخانەی “پارس مێتاڵ” بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئافیسی رۆژنامەی “قانوون” لە تاران، ناڕەزایەتی خۆیان بە بەکردەوە دەرنەهێنانی بەڵێنیەکانی خاوەنکار دەربڕی و خوازیاری گەیشتن بە مافەکانیان بوون.