رۆژی شەممە یەکی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کریکارانی شارەداری شیراز، لە ناڕەزایەتی بە شێوازی گرێبەستەکانیان کۆبوونەوە.
بەشێکی بەرچاو لە کرێکارانی شارەداری شیراز کە لە فەزای سەوزی ئەو شارە کار دەکەن گرێبەستەکانیان لە گەڵ پەیمانکارانێکە کە هیچ چەشنە مافیکی کرێکاران بە ڕەسمییەت ناناسن. کرێکارانی ناڕازی لە کۆبوونەوەکەیان دا، هاوکات لە گەڵ تیشک خستنە سەر هەڵاواردنەکانی سەر ژیانیان، خوازیاری گرێبەستی ڕاستەوخۆ لە گەڵ شارەداری و یان ڕەسمی کردنیان بوون.