مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی جۆغتای سه‌بزه‌وار ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، به ئامانجی وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان، بۆ ٧مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه كه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و باروودۆخی ناله‌باری كار و نه‌درانی حه‌قی بیمه ده‌ستیان له كار كێشابۆوه، له به‌رامبه‌ر سالۆنه‌كانی شوێنی كاره‌كه‌یان درێژه‌یان به كۆبوونهكهیان دا. به‌وته‌ی كرێكاران، ٨ مانگه كه حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و به‌هۆی له‌ده‌ست چوونی ئێعتباری ده‌فته‌رچه ده‌رمانییه‌كان ناتوانن له خزمه‌تگوزاریی ده‌رمانی كه‌ڵك وه‌ربگرن. شایانی باسه كرێكاران به‌هۆی بێبه‌ری بوون له ده‌فته‌رچه ده‌رمانییه‌كان، هه‌زینه‌ی ده‌رمانیی قورسییان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.