كرێكارانی شاره‌داری جه‌هرۆم له پارێزگای فارس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دو‌اخراویان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه له ژێر به‌رپرسیاره‌تی شیركه‌تێكی په‌یمانكارین و له مانگی سه‌رماوه‌زی پاره‌وه حقووق و بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. به‌وته‌ی كرێكارنی ناڕازی له‌م باروودۆخی خراپی ئابووریدا زۆر له‌ژێر گۆشاردان و سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م شاره‌داریه به بیانووی نه‌بوونی مه‌نابعی ماڵی خواسته‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ن.