خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی لانیكه‌م له پێنج شاری تاران، كه‌ره‌ج، خۆڕه‌م ئاوا، مه‌شهه‌د و كرماشان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ته‌ئمیین ئیجتیماعی شاره‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه داخوازییه‌كانیان بریتین له: چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان به پێی هیڵی هه‌ژاری، به‌ڕێوه‌چوونی ماده‌ی ٩٦ی یاسای ته‌ئمیین ئیجتیماعی، چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازی حقووقه‌كان، هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی پێشینه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له مۆحاسیباتی هاوسانسازی. شایانی باسه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا خانه‌نشینكراوان چه‌ندین جاری‌تر كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕیوه‌برد به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم تا ئێستا هیچ بایه‌خێكیان به‌خواسته‌كانیان نهداووهتهوه.