كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی مه‌دارسی غه‌یره ده‌وڵه‌تی ئیلام، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گوڵان،له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی حقووقه‌كانیان، له نێو ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌م شارهدهستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م مۆعه‌لیمانه چه‌ندین ساڵه كه حقووقه‌كانیان وه‌كوو مۆعه‌لیمانی ده‌وڵه‌تی زیاد نه‌كراوه و خوازیاری لابردنی ئه‌م نابه‌رابه‌ریه بوون. به وته‌ی مۆعه‌لیمانی ناڕازی گۆشارێكی زۆر له‌سه‌ر شانیانه و ته‌نانه‌ت له ته‌واوی ئه‌و مه‌زایانه‌ی مۆعه‌لیمانی ڕه‌سمی وه‌ری ده‌گرن بێبه‌شن و كه‌مترین حه‌قده‌ستی مۆعهلیمان و كارمه‌ندانی ئه‌م به‌شه نێوان ٢٠٠ بۆ ٧٠٠ هه‌زار تمه‌نه كه جوابده‌ره‌وه‌ی ژیانیان نییه.