ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی شاره‌داری سه‌راوان له ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان له به‌رانبه‌ر شه‌ورای شاری ئه‌م شاره، ڕۆژی پێنج شه‌ممه بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دڕێژه‌ی هه‌بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی شاره‌داری سه‌راوان له سه‌ره‌تای ساڵی ٩٩ی هه‌تاویه‌وه حقووقی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌یان په‌رداخت نه‌كردووه و كرێكاران ئاماژه‌یان كرد كه وێڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رانی ده‌وڵه‌تی هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه. له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیاندا كرێكاران ڕایانگه‌یاند كه په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان كێشه و گرفتێكی زۆری بۆیان درووست كردووه و له زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه ده‌رمانییه‌كان بێبه‌ش كراون.