ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گوڵان،كۆمه‌ڵێك له كارنامه سه‌وزه‌كان له ناڕه‌زایه‌تی به دانه‌مه‌زراندنیان له لایه‌ن ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه له به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كارنامه‌سه‌وزه‌كان نه‌فه‌راتی ئه‌وه‌ڵ تا سێهه‌می ئه‌زموونی دامه‌زراندنی ماده‌ی ٢٨ی ئامووزش و په‌روه‌رشن و ده‌ڵین: سه‌ره‌ڕای كه‌می ڕێژه‌ی مۆعه‌لیمانی ئه‌م ناوه‌نده به‌ڵام ئامووزش و په‌روه‌رش حازرنییه له جێی هێزه خانه‌نشینكراوه‌كانی به‌هره‌یان لێبه‌رێت.