به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی هێرشی گرووپێكی ئیسلامیی بۆ سه‌ر گوندێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كۆماری دێمۆكراتیكی كۆنگۆ، لانیكه‌م ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كاربه‌ده‌ستانی كۆنگۆ، هێزه‌كانی دێمۆكراتیكی یه‌كگرتوو به هۆكاری ئه‌م هێرشه ده‌زانن. شایانی باسه، گرووپی ئیسلامی یه‌كگرتووی دێمۆكراتیك یه‌كێك له توندئاژوترین گرووپه میلیشیا ئیسلامییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی كۆنگۆیه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له ئه‌نجامی هێرشێكی ئه‌م گرووپه له ڕێكه‌وتی یه‌كی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ بۆ سه‌ر دوو گوندی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی كۆنگۆ، ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دابوو.