به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان له شاره‌كانی كوردستان، هێزه ئه‌منییه‌كان له شاره‌كانی شائاباد و جوانرۆ لانیكه‌م سێ هاووڵاتیی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شەوی یەکشەممە له‌سه‌ر دووشه‌ممه ٢٥ی سەرماوەز، ئاکۆ جەلیلیان، نووسەر، زمان‌زان و فۆلکلۆرناسی بەتوانای شاری شائابادی سه‌ر به ئۆستانی كرماشان كه خاوەنی چەندین کتێبە لهانه، “فەرهەنگی وشەی کوردی، کوردی به فارسی، چیرۆکی ئاگر مەلوچ، تاریکخانە بەرگی ١، کرماشان (ناسنامەیەکی نوێ بۆ مێژوویەکی کۆن)، زەڕینە وسیمینە ٥ بەرگ و کۆمەڵە چیروکی ڕەنگامە”یه، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. له لایه‌كی دیكه‌وه دوو هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوکانی “کاوە ساڵحی و حەمزە عەزیزی”، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.شایانی باسه، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ دڵنیابوونه‌وه لە چارەنووسی ڕۆڵه‌كانیان هه‌تا ئێستا بێ‌ئاکام بووە و لە هۆکاری دەستبەسەر کردنیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. به پێی ڕاپۆرتێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی شەممە ٢٣ی سەرماوەز “پشتیوان ئەفسەر” تەمەن ٢٦ ساڵی و خەڵکی گوندی “نێ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای شاری سنە، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرا.