کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستپێكی حه‌وته‌مین وتووێژه‌كان له‌ نێوان ئه‌مریكا و تاڵبان له‌ ئه‌فغانستان

آغاز هفتمین دور گفتگوها میان آمریکا و طالبان و ادامه خشونت‌ها در افغانستان2

شنبه – ۸ تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019

آغاز هفتمین دور گفتگوها میان آمریکا و طالبان و ادامه خشونت‌ها در افغانستان2

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وری نوێی وتووێژه‌كانی ئاشتی له‌ نێوان ئه‌مریكا و تاڵبان له‌ قه‌ته‌ر، هێزه‌كانی تاڵبان ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستانیان له‌ باكووری ئه‌م وڵاته‌ كوشت.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی هێزه‌كانی تاڵبان بۆ سه‌ر وێستگه‌یه‌كی نیگه‌هبانی له‌ ناوچه‌ی نه‌هره‌ین له‌ ویلایه‌تی “بۆغڵان”ی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. وته‌بێژی تاڵبان ڕایگه‌یاند كه‌ كوژراوه‌كان له‌ ئه‌ندامانی “هێزی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك” بوون كه‌ به‌ هێزی داوته‌ڵه‌ب ده‌ناسران. شایانی باسه‌، ئه‌م كه‌سانه‌ بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌و سه‌ربازانه‌ی كه‌ له‌ ویلایه‌تی بۆغڵان كه‌وتبوونه‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی تاڵبان، ناردرابوون.