کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی گه‌چساران

مرگ یک زندانی محبوس در زندان گچساران2

مرگ یک زندانی محبوس در زندان گچساران2

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێك به‌ناوی “مێهرداد باریده‌”، به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به‌ دۆخی ته‌ندرووستیی ناوبراو له‌ زیندانی گه‌چساران گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “مێهرداد باریده‌” پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ تاوانی ماڵی  ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زینداین گه‌چساران كرابوو. شایانی باسه‌ ناوبراو به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی له‌ زیندان تووشی كێشه‌ی دڵ هاتووه‌ و له‌ ئه‌نجامی دا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.