بەپێی ڕاپۆرتەکان، “محەممەد نیکبەخت” چالاکوانی سیاسی و هاووڵاتی خەڵکی گوڵپایەگانی ئیسفەهان، سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو ڕیکەوتی ٢٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٤ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی، بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی دەستگردی ئیسفەهان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و ڕەوەندی دۆسیەکەی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
