بەپێی دوایین هەواڵەکان، چوار هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی ناڕەوا حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو چوار شارومەندە بە ناوەکانی “محەممەدڕەزا مەجیدی ئەسڵ، بیتا هیمەتی، بێهروز زەمانی نەژاد و کوروش زەمانی نەژاد“، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “هەوڵان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی“، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و مەترسی لەسێدارەدانیان لە ئارادایە.
