لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ پچڕانی بەردەوامی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران، ڕێژەی قەیرانی ئابووری لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووەتەوە.
بەپێی وایین ڕاپۆرتەکان، بە هۆی سنووردار کردنەوەی هێڵی ئینتەرنێت لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، ڕۆژانە لانیکەم ٨٠ ملیۆن دۆلار زیان بە هاووڵاتیان گەیشتووە و لە هەمان کاتدا ڕێژەی بەرهەمهێنانی ناوەندە پیشەسازییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. هەروەها بەم بۆنەیەوە کۆمەڵێکی زۆر لە پیشە ئۆنلاینەکان بە تەواوی لە ناوچوونی و ڕێژەی بێکاری هاووڵاتیان بەرزتر بووەتەوە.
