بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، چەندین کارمەندی دامەزراوە دەوڵەتییەکان لە پارێزگای لوڕستان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتیانە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی“، “کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە پێگە هەستیارەکانی ڕژیم” و هەروەها “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات“، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ناسنامەی دەستبەسەرکراوان و هەروەها شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
