له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار منداڵ به هۆی كه‌وتنه‌ناو گۆمئاوی ناسراو به “هووته‌ك” له ناوچه‌ی “ده‌شتیاری” سه‌ر به ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان و مۆعه‌لمێكیش كه بۆ ڕزگاركردنیان ڕۆیشتبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێیزانیارییه‌كان،له‌ماوه‌یسێڕۆژیڕابردوودا،چوارمنداڵبه‌ناوه‌كانی “وه‌لی محه‌ممه‌د جه‌ت“، “مریه‌م و ڕۆقه‌ییه هووت” به هۆی كه‌وتنه‌ناو گۆمئاوی “هووته‌ك“ی ده‌شتیاری به‌لووچستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و منداڵێكی دیكه‌ش به ناوی “محه‌ممه‌د عۆمه‌ر ڕیگی” به هۆی نوقمبوون له ئاوی ده‌ریاچه‌ی “سووره‌تی” چابه‌هار گیانی له ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هووته‌ك به گۆمئاوێكی ده‌ستكردی ئینسان یان گۆمێكی سرووشتی ده‌ڵێن كه دانیشتووانی ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان بۆ خواردنه‌وه خۆیان و ئاژه‌ڵه‌كانیشیان كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن.