ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به ناوه‌كانی “ئومید زه‌ینه‌دینی” و “وه‌حید بامری” به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتومبێلی ئه‌و سووختبه‌رانه له مێحوه‌ری به‌مپوور كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه و دواتر خۆی كێشاوه به لێواره‌ی پردێك و دوو سه‌رنشینه‌كه‌ی له نێو ئاگر دا سووتاون. نه‌بوونی هه‌لی كار، هه‌ژاری و بێبه‌ش بوون له ئیمكاناتی ڕیفاهی سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی ڕوو هاوردنی لاوانی به‌لووچه به پیشه‌ی پڕمه‌ترسی سووختبه‌ری و ساڵانه به ده‌یان كه‌س ده‌بنه قوربانی.
