کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ٢١ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ ئه‌فغانستان

گیانله‌ده‌ستدانی ٢١ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ ئه‌فغانستان 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌شه‌مه‌، به‌هۆی ڕێژنه‌ی باران و هاتنی لافاو له‌ ولایه‌تی فه‌رای ئه‌فغانستان، ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان، كۆمه‌ڵێك شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی كه‌ بۆ گه‌شت كردن سه‌ردانی شارستانی قه‌لعه‌گاهیان كردبوو، كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر لافاو و ٢١ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ به‌شێك له‌ قوربانیان ژن و منداڵ بوون.