به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه، سێ ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان به ناوه‌كانی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوورد نیكخواه”یان بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی خستووه‌ته ژێر گۆشاره‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان ماوه‌ی ٢٢ ڕۆژه له زیندانی تاكه‌كه‌سی ڕاگیراون و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له ڕێگه‌ی سناریۆسازیی و گوشاره‌وه ده‌یه‌وێت ناچاریان بكات به دانپێدانانی زۆره‌ملی، به‌ڵام تا ئێستا هه‌موو سناریۆكانی شكستی هێناوه. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ چالاكه مه‌ده‌نییه، له ماوه‌ی ٢٢ ڕۆژی ڕابردوودا ته‌نیا دوو جار توانیۆیانه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ بگرن و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون و كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی مه‌ریوان، هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.