هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “هیدایەت په‌شام” ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پاش لێپرسینەوە، لە یەکێک لە گرتووخانه ئه‌منییه‌كانی شاری ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ڕۆژی ۲۲‌ی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه له پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه.