ڕۆژی سێشەممە 7ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە چاودێرانی کەشاوەرزی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئوستانداری ڕژیم لە سنە، خوازیاری بە کردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی دامەزرانی چاودێرانی کەشاوەرزی بوون.
گەڵاڵەی دامەزرانی چاودێرانی کەشاورزی لە ساڵی 1390 پەسند کراوە و ئەم گەڵاڵەیە وەزاەرتی “جەهادی کەشاوەرزی” ئەرکدار دەکات کە بە شێوەی ڕەسمی دایانبمەزرێنێ. چاودێرانی کەشاوەرزی لە ساڵی 84 وە لە گەڵ جەهادی کەشاورزی هاوکاری دەکەن، بەڵام هێشتا باروودۆخی کارییان نادیارە.