ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە کرێکارانی گرێبەستیی کۆمپانیای نەوت و گازی گەچساران لەبەردەم بینای سەرەکیی کۆمپانیاکەدا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا. بەشداربووانی گردبوونەوەکە ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر بە نادادپەروەری لە دابەشکردنی مووچە، دۆخی نالەباری کار و وەڵامنەدانەوەی داواکارییە بژێوییەکانیان دەربڕی. هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی کۆمپانیا ڕاوێژکاری و بەڵێندەرەکان (پەیمانکاری)، جێبەجێکردنی پلانی ڕێکخستنی دۆخی دامەزراندن و بنبڕکردنی نایەکسانییە پیشەییەکانیان کرد.
