بەپێی زانیارییەکان، دوای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی “مۆحسین ئاغال“دا، هێشتا چارەنووسی نادیارە. ئەم هاووڵاتییە بەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەزبەر، بە هێرشێکی پڕ لە توندوتیژیی هێزەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا؛ تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی بەردەست نییە.
