لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی لە شارەکانی شیراز و ئەردەوێڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. ئەم دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “مەهناز ئیبراهیمی“، چالاکی پیشەییی مامۆستایان، و “ناسر ڕەزمجوو“، چالاکی مەدەنیی ئازەربایجانی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار بردران. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.
