به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران له شاره‌كانی ئه‌راك، كه‌ره‌ج، كرمان، كرماشان، ورمێ و ته‌ورێز هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له دایك بوونی “سارینا ئیسماعیل زاده” چالاكیان ئه‌نجام داوه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمیته‌ی ژنان و لاوانی شۆڕشگێڕی تاران به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت ڕایانگه‌یاندووه كه بۆ جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێنه‌ه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوایان له خه‌ڵك كرده دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم ڕاپه‌ڕن. له شاره‌كانی كرماشان و ته‌ورێز لاوانی ئازادیخواز دیواری شاره‌كه‌یان به دروشمی دژبه حكوومه‌ت نه‌خشاند. هه‌روه‌ها له گۆڕستانه‌كانی ئه‌راك و كه‌ره‌ج بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان مه‌راسمی ڕۆژی له دایك بوونی “سارینا”یان له‌سه‌ر گڵكۆی “مێهرشاد شه‌هیدی” و “سپێهر ئه‌عزه‌می” به‌ڕێوه برد.