کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ڕاگوێزرانی چالاكی كرێكاری “مازیار سه‌ید نژاد” بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی تاران

انتقال مازیار سیدنژاد به بازداشتگاه اداره اطلاعات در زندان اوین1

چالاكی كرێكاری “مازیار سه‌ید نژاد” ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی جۆزه‌ردان، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌  ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی گرتووخانه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، ناسراو به‌ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین ڕاگوێزرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م چالاكه‌ كرێكاریه‌ له‌ ده‌ست پێراگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش كراوه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌م دوایانه‌ حۆكمی ٣ ساڵ به‌ندكرانی ئه‌م چالاكه‌ كرێكاریه‌ له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌، پشت ڕاست كرابووە.