ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به كوشتنی ژنان له ئێران بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا ١٦٥ ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هه‌ر چوار ڕۆژ ژنێك له یه‌كێك له ئوستانه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن یه‌كێك له پیاوانی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه كوژراوه. له سێ مانگی سه‌ره‌تایی ١٤٠٢ دا ٢٧ ژن به پاساوی “نامووس” له‌لایه‌ن هاوسه‌ر یان باوك و براكانیانه‌وه كوژراون. زانیارییه‌كانی نێو ئه‌و ڕاپۆرته باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاری ٨٧ كوشتن، كێشه‌ی خێزانی بووه و ٣٨ بابه‌ت له ژێر ناوی “قه‌تڵی نامووسی” و ١٠ بابه‌ت به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه ئه‌نجام دراوه و هۆكارێكی دیاریكراو بۆ ٣٠ بابه‌تی دیكه شناسایی نه‌كراوه.
