“عه‌لی خامنه‌یی” ڕۆژی هه‌ینی له گرته‌یه‌كی ویدیۆیدا، به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسێنی كۆرۆنای له ئێران به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ ناوبرد و سه‌باره‌ت به ڤاكسێنه خارجییه‌كه‌ی وتی: هاورده كردنی ڤاكسێنی ئه‌مریكایی و ئینگلیسی بۆ ئێران قه‌ده‌غه‌یه و ئه‌م ته‌وه‌ره‌م پێشتر به به‌رپرسانی نیزام ڕاگه‌یاندبوو و ئێستا به ڕاشكاوی به‌یانی ده‌كه‌م.
خامنه‌یی وێڕای ئاماژه به ئاماری له‌سه‌ره‌وه‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له ئه‌مریكا وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاییه‌كان ده‌یانتوانێ ڤاكسێنی ئه‌م نه‌خۆشییه به‌رهه‌م بێنن، ئێستا شایه‌تی ئه‌م كاره‌ساته له وڵاته‌كه‌یان نه‌بووین. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڤاكسێنه‌كه‌یان به‌رهه‌م هێناوه بۆ چی ده‌یده‌ن به ئێمه، بۆ خۆیان به‌كاری ناهێنن تا به‌ر به‌م هه‌موو مه‌رگ و میره بگرن. ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و ڤاكسێنه‌ی كه له ئێران به‌رهه‌م هاتووه كاریگه‌رییه‌كانی سه‌لمێندراوه و داوای كرد كه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڤاكسێنه نه‌كرێت. خامنه‌یی ئه‌م لێدوانانه‌ی له حاڵێكدا ده‌ربڕیوه كه به‌پێی قسه‌كانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، له ئێستادا و به پێی دوایین زانیارییه‌كان، شاره‌كانی ساری، ئامۆل، ڕامسه‌ر و سه‌وادكوه، له بارودۆخی سوور دان و سێ شارستانی دیكه له بارودۆخی نارنجی و ٤٠١ شاری دیكه‌ش له بارودۆخی زه‌رد دا قه‌راریان گرتووه.