به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣٥ مامۆستای زانكۆ، سیاسه‌توان، لێكۆله‌ر و چالاكی مافی ژنان له به‌نگلادش ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له ئێران ڕاگه‌یاند.
ژنانی بەنگلادشی له به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیاندا وێڕای ئاماژه به سه‌ركوتی ژنان و ناڕازیان له ئێران، ڕایانگه‌یاند كه له چواره‌مین مانگی سه‌رهه‌ڵداندا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی زیاتر له ٥٠٠ كه‌س له‌وانه ٥٧ منداڵی كوشتووه و زیاتر له ١٩ هه‌زار كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه تاكوو ڕێگه له جه‌ماوه‌ری بوونی هه‌رچی زۆرتری ئه‌و بزوورتنه‌وه‌یه بگرێت. چالاكوانانی ژنی به‌نگلادش هه‌روه‌ها ده‌ڵێن كه كۆماری ئیسلامی له ئێعدام وه‌كوو ئامرازێك بۆ ترساندنی خه‌ڵك كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و پاوانخوازی سیاسی چینی مه‌زهه‌بی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌ركوتی سیستماتێك به هۆكاره‌كانی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه ده‌زانن.