به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای باڵای وڵات بڕیاری لەسێدارەدانی “عەباس دۆریس”، یەکێک لە به‌ندكراوانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی پشتڕاست کردۆته‌وه.
“فریشتە تابانیان” پارێزەری “عه‌باس دۆریس” لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئەم هەواڵەی پشتڕاست کرده‌وه و نووسی: حوكمی لەسێدارەدانی “عەباس دۆریس” لە لقی ٣٩ی دادگای باڵای وڵات بە تۆمەتی شەڕ و به‌بێ گوێدان به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانمان به‌رانبه‌ر به‌و حوكمه، پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: تەنانەت ئەم حوکمه بە من ڕانەگەیەندراوە و له ڕێگەی ڕاگه‌یاندنی لقی یەكی دادگای ئینقلابی ماهشەره‌وه زانیومه. شایانی باسه كه “عه‌باس دۆریس” كرێكاری زه‌حمه‌تكێشی خه‌ڵكی ماهشه‌هر ڕۆژی ١٧ سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.