سێ وڵاتی ئاڵمان، فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا بڕیاره سێشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو له نامه‌یه‌ك دا كه بۆ شۆرای ئه‌منیه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ده‌نێرن، میكانیزمی ماشه به سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا كارا بكه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر ته‌حریمه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی كارابكرێته‌وه، ئابووری وڵات به ته‌واوی به‌ره‌و داڕمان ده‌ڕوات. ئه‌و میكانیزمه له چوارچێووه‌ی بڕیارنامه‌ی ژماره ٢٢٣١ی شۆرای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆماری ئیسلامی دانراوه و ئه‌گه‌ر ڕژیم پابه‌ندی به‌ڵێننامه‌كانی له به‌رجام نه‌بێت، به شێوه‌ی ئۆتۆماتیك كار ده‌كرێته‌وه و هیچ وڵاتێك ناتوانێت وتۆی بكات. شایانی باسه كه ته‌نیا یه‌ك ڕێگه‌چاره بۆ ڕێگری له كارابوونه‌وه‌ی ئه‌و میكانیزمه هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه شۆرای ئه‌منیه‌ت له بڕیارنامه‌یه‌كی په‌سه‌ندكراودا ڕێگه له كارابوونه‌وه‌ی ته‌حریمه‌كان بگرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بڕیارنامه‌كه وتوو بكات، ته‌حریمه‌كان به شێوه‌ی ئۆتۆماتیك كارا ده‌كرێته‌وه.