کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی گروپێکی چەکداری نەناسراو بۆ سەر پێگەیەکی ڕژیم لە سەراوان

هێرشی گروپێکی چەکداری نەناسراو بۆ سەر پێگەیەکی ڕژیم لە سەراوان 1

ڕۆژی ڕابردوو، گروپێکی چەکداری نەناسراو لە شارستانیسەراوان، سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، هێرشێکی چەکداریان کردووەتە سەر پێگەیەکی ڕژیم.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا لانیکەم سێ کەس لە ئەندامانی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کوژراون و هەروەها چەندین کەسی دیکەش بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ لایەن یان گروپێک ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.